هندستان ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌وڵی كوشتنی دیبلۆماتێكی ئیسرائیلی له‌هندستان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته بۆیان ده‌ركه‌وتووه، پێنج كه‌س له‌سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هاوكاری ڕۆژنامه‌وانێكی هندی پلانیان داناوه بۆ كوشتنی ئه‌و دبلۆماته‌و دواتر بۆمبێكی له‌زگه‌ییان به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه نوساندووه‌و له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌یدا ژنه دیبلۆماته ئیسرائیلیه‌كه به‌سه‌ختی برینداربووه.
پۆلیسی هندستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، (هۆشه‌نگ ئه‌فشار)ی ئێرانی به‌ناوی كرێكارییه‌وه چووه‌ته ناو خاكی هندستانه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی كردووه، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌فشار‌و هاوكاره‌كانی ده‌رچووه.