ڕوسیا هه‌ڕه‌شه له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌لزه‌مان) بڵاویكرده‌وه، سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕوسیا ڕایگه‌یاندووه، هه‌رجۆره هێرشێك بكرێته سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی سوپای ڕوسیا له‌سوریا به‌تایبه‌تی له‌ته‌رتوس، زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه‌و زیانی گه‌وره به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ڕوسیا له‌كاتێكدایه، سوپای ئازادی سوریا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ده‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌موو بنكه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریی‌و سه‌ربازییه‌كانی ڕوسیا له‌و وڵاته‌دا.