تێکهه‌ڵچوونه‌کانی حه‌له‌ب له‌وپه‌ڕی چڕبوونه‌وه‌دان
به گوته‌ی\" باباکار گای، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی چاوه‌دێرانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا، به چاوی خۆی تۆپبارانی قورسی شاری \""حومس\"" و \""ڕەستن\""ـی بینیوه.
به گوته‌ی ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کاروانی هه‌ڵگری ژه‌نه‌ڕاڵ گای له رۆژانی سه‌ره‌تای ئه‌م هێرشانه‌ده که‌وتووه‌ته بەر هێرشی چه‌کدارانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی بی.بی.سی، به‌شی هه‌ره‌زۆری تێکهه‌ڵچوونه‌کان له گه‌ڕه‌کی سەڵاحه‌دین له باشووری رۆژئاوای شاری حه‌له‌بدا چڕ بوونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه، ته‌له‌ڤزیۆنی حکوومه‌تی سووریا، لێدوانی چه‌ند سه‌ربازێکی بڵاو کرده‌وه که ده‌ڵێن گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینیان به ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کردووه. رۆژی دووشه‌ممهیش جارێکی دیکه به‌رپرسانی دیمه‌شق رایانگه‌یانده‌وه کۆننترۆڵی گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینیان له به‌رده‌ست دایه، به‌ڵام دژبه‌رانی چه‌کدار ده‌ڵێن هێزه‌کانیان هه‌روا کۆنتڕۆڵی ئه‌م گه‌ره‌که‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
له گه‌ڕه‌کی \"" ئه‌لساخور\""ـی باکووری رۆژئاوای حه‌له‌بیش تێکهه‌ڵچوونه‌کان به‌رده‌وامن و هێرشی هێزه‌کانی حکوومه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌که‌یش به توندی درێژه‌ی هه‌یه.
په‌یامنێرێکی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا باس له داگیرکردنی خاڵێکی پشکنین له لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه دکات که به مه‌ودای 5کیلۆمه‌تر له باکووری رۆژئاوای شار هه‌ڵکه‌وتووه. په‌یامنێران ده‌ڵێن، له ئه‌م خاڵه‌ی پشکنینه‌وه تا سه‌ر سنووری تورکیا، هێزه‌کانی ئپۆزسیۆن هێڵێکی راستیان له به‌رده‌ست دایه."