پەرلەمانى ئێران پشتگیرى خۆى بۆ سووریا ڕادەگەیەنێ

پەرلەمانى ئێران پشتگیرى خۆى بۆ سووریا ڕادەگەیەنێ
سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندنى ئێران ڕاى گەیاند، پەرلەمانى ئێران لە ڕێگەى بڵاو كردنەوەى نووسێك كە زۆرینەى پەرلەمانتەرانى ئەو وڵاتە ئیمزایان كردووە، پشتگیرى خۆى بۆ سووریا ڕاگەیاند و جەختى كردەوە پلان و دەستێوەردانى ئەمەریكا و ئیسرائیل و وڵاتانى ڕۆئاوا و ڕژێمە كۆنەپەرستەكان لە سووریا بەئەنجام ناگا.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى \"میهر\""، پەرلەمانى ئێران لە ڕێگەى بڵاو كردنەوەى نووسێك كە لە كۆى 290 پەرلەمانتەر 245 پەرلەمانتەرى ئەو وڵاتە ئیمزایان كردووە، پشتگیرى خۆى بۆ سووریا ڕاگەیاند.

لە نووسەكەدا هاتووە، پەرلەمانى ئێران پشتگیرى قۆناغى ڕیفۆرم لە سووریا دەكا و دووپاتى دەكاتەوە پشتگیرى لە هەر پلانێك دەكا كە لە ڕێگەیەوە گەلى ئەو وڵاتە پاشەڕۆژى خۆى دەستنیشان بكا.

لە نووسەكەدا هێما بۆ ئەوە كراوە، \""پێویستە دەوڵەت و گەلى سووریا دەستى دەستێوەردەران بشكێنێ\"" و پلان و دەستێوەردانى ئەمەریكا و ئیسرائیل و وڵاتانى ڕۆئاوا و ڕژێمە كۆنەپەرستەكان لە سووریا بەئەنجام ناگا.

عەلى ئەكبەر ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران دوێنێ یەكشەم دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ هاوشانە سووریاییەكەى وەلید موعەلیم لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى ڕاى گەیاند، گفتوگۆكردنى لەبارەى حكوومەتى كاتیی سووریا خەیاڵە و ناكرێ ڕووداوەكانى ئێستە بە هەبوونى بۆشایی لە حكوومەتى ئەو وڵاتە پێناسە بكرێ.













ئاكانیوز"
Top