سەرچاوەیەك: توركیا هێز ڕەوانەى سنوورى سووریا دەكا

سەرچاوەیەك: توركیا هێز ڕەوانەى سنوورى سووریا دەكا
سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندنى توركیا ئەمڕۆ دووشەم ڕاى گەیاند، كاروانێكى هێزى سەربازى توركیا لە پارێزگەى غازى عەنتابەوە بەرەو پارێزگەى كیلیس بەڕێ كەوت كە دەكەوێتە سنوورى سووریا.

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى ڕاى گەیاند، كاروانەكە هێزى پیادەیە و پێك هاتووە لە لیوایەكى زریپۆشى سەر بە فەرماندەیی پێنجەم و لە پارێزگەى غازى عەنتابەوە بەرەو پارێزگەى كیلیس بەڕێ كەوت.

لە ڕێگەى بارهەڵگرى سەربازییەوە تانك و زریپۆش و مووشەك و ئامرازەكانى جەنگ دەگوازرێنەوە و لە سنوورى كیلیس بڵاوەیان پێ دەكرێ، ئەمە بەپێى هەمان سەرچاوە.











ئاكانیوز
Top