ئەمڕۆ جێگرى وەزیرى دەرەوەى توركیا بە سەردانێك دەگاتە ئێران

ئەمڕۆ جێگرى وەزیرى دەرەوەى توركیا بە سەردانێك دەگاتە ئێران
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم خالید چەویك جێگرى وەزیرى دەرەوەى توركیا سەردانى تارانى پایەتەختى ئێران بكا و لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوەى ئێران كۆ بێتەوە.
بڕیار وایە چەویك لەو سەردانەى چاوى بە عەلى ئەكبەر ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران و هاوتا ئێرانییەكەى بكەوێ، ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

لە كۆبوونەوەى جێگرى وەزیرى دەرەوەى توركیا و بەرپرسانى ئێران لەبارەى پێوەندییەكانى نێوان هەردوو وڵات و دۆخى ناوچەكە و پرسە ناودەوڵەتییەكان گفتوگۆ دەكرێن، بەپێى هەمان سەرچاوە.

هاوكات دوێنێ یەكشەم وەلید موعەلیم وەزیرى دەرەوەى سووریا بە سەرۆكایەتیی شاندێكى باڵاى وڵاتەكەى گەیشتە ئێران و لەگەڵ هەریەك لە عەلى لاریجانى سەرۆكى پەرلەمانى ئێران و عەلى ئەكبەر ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران كۆبووەوە.















ئاكانیوز
Top