وه‌زیری ناوخۆی میسر ئازاد کردنی حوسنی موباره‌ک به‌درۆ ده‌خاته‌وه
پێگه‌ی رۆژنامه‌ی \""ئه‌لجمهورییه\""ی میسر بڵاوی کردبۆوه: \""به‌پێی یاسای نوێی لێبوردن، ئه‌و زیندانییانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی شه‌ست ساڵه و به نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن یان په‌ککه‌وتوویی به‌هۆی پیرییه‌وه گرفتارن، به‌پێی یاسای لێبوردنی ته‌ندروستی ئازاد ده‌کرێن.\""
ئه‌م یاسایه، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی میسر، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حوسنی موباره‌کیشی ده‌گرته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه، ئه‌مڕۆ \""محه‌ممه‌د ئیبراهیم\"" وه‌زیری ناوخۆی میسر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت کرده‌وه و راگه‌یاند که یاسای لێبوردن، ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی میسر ناگرێته‌وه."