ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى سووریا دەگاتە تاران

ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى سووریا دەگاتە تاران
سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندنى ئێران ڕاى گەیاند، وەزیرى دەرەوەى سووریا ئەمڕۆ یەكشەم بەسەردانێكى ڕەسمى دەگاتە تاران پایەتەختى ئێران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتەدا كۆ دەبێتەوە.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى\"میهر\""، وەلید موعەلیم ئەمڕۆ دەگاتە تاران و لەگەڵ عەلى ئەكبەر ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخى ناوچەكە و پێوەندى دووقۆڵیى نێوان هەردوو وڵات دێتە كردن.

چاوەڕوان دەكرێ موعەلیم كۆمەڵێك چاوپێكەوتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ترى ئێران ئەنجام بدا، ئەمە بەپێى هەمان سەرچاوە.















ئاكانیوز"
Top