كۆوەندى عەرەبی داوا لە وڵاتانى عەرەبی دەكا لێكۆڵینەوە لە راستى مردنى عەرەفات بكەن

كۆوەندى عەرەبی داوا لە وڵاتانى عەرەبی دەكا لێكۆڵینەوە لە راستى مردنى عەرەفات بكەن
كۆوەندى عەرەبی داواى لە مەحموود عەباس سەرۆك وەزیرانى فەڵەستین و وەزیرانى دەرەوەى عەرەبی كرد پاڵپشتی لە هەوڵەكانى لێژنەى ئاشكراكردنى چۆنیەتى مردنى عەرەفات بكەن كە لەلایەن كۆوەندى عەرەبییەوە دامەزراوە.

محەمەد سوبەیح جێگری ئەمینداری گشتیی كۆوەندى عەرەبی بۆ كاروباری فەڵەستین راى گەیاند، نەبیل ئەلعەرەبی ئەمینداری گشتیی كۆوەندەكە نامەیەكى ئاراستەى عەباس و وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبی كردووە و تێیدا داواى لێ كردوون لێكۆڵینەوە لە پرسى چۆنیەتیی مردنى عەرەفات بكەن.

پتر گوتى، سەرۆكى كۆوەندى عەرەبی داواى لە لێكۆڵینەوەكانى درەەوەش كردووە چاودێرى پرسەكە بكەن و زانیارییەكانیان رەوانەى لێژنەى لێكۆڵینەوە لە كۆوەندى عەرەبی بكەن، ئاژانسى \"ئیتەرتاس\""ی رووسیایی بڵاوى كردەوە.
ئاماژەى بەوەش كرد، نامەكەى ئەلعەرەبی لە چوارچێوەى هەوڵەكانى كۆوەندى عەرەبی دێ بۆ ئامادەكردنى راپۆرتێكى تێروتەسەل لەبارەى چۆنیەتى كوشتنى عەرەفات سەرۆكى پێشووى فەڵەستین بۆ كۆنگرەى داهاتووى كۆوەندى عەرەبی كە بڕیارە لە ئەیلوول/سپتێمبەری داهاتوو لە قاهیرە ساز بدرێ.

كەناڵى \""ئەلجەزیرە\""ی قەتەری دواى لێكۆڵینەوەیەكى ورد كە ماوەى 9 مانگى خایاند لەسەر چۆنەتی كوشتنى عەرەفات، ئاشكراى كرد كە هەندێ نیشانە ئامادە بە بوونى رێژەیەكى ناسروشتى لە مادەى \""پۆلۆنیۆم\""ی ژەهراوى لە لەشى عەرەفاتدا دەكەن.

دواى بڵاوبوونەوەى ئەم راپۆرتە، حكوومەتى فەڵەستین و كۆوەندى عەرەبی لێژنەى تایبەتیان بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی كوشتنى عەرەفات دروست كرد، لێژنە فەڵەستینییەكە ژەهراویبوونى عەرەفاتى بۆ دەسەڵاتدارانى فەڵەستینى دووپات كردەوە، لێژنەى كۆوەندى عەرەبیش داواى لە ئەنجوومەنى تەناهی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد لێژنەیەكى ناودەوڵەتى پێك بهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخى مردنى عەرەفات.














ئاكانیوز"
Top