سه‌له‌فییه‌كانی لوبنان، داوا ده‌كه‌ن حیزبوڵا چه‌ك بكرێت
دوێنێ له شاری سیدا له باشووری لوبنان، لایه‌نگرانی ئیسلامییه‌كی سه‌له‌فی به ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیر، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایان كرد حیزبوڵای لوبنان، چه‌ك بكرێت.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیته‌رز، خۆپیشانده‌ران شه‌قامه‌كانی ناو شاریان داخست و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات گیران و له دژی چه‌كداریی حیزبوڵا و سه‌ركوتی خه‌ڵكی سووریا، دروشم به‌رزكرایه‌وه.
شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیر، له وتاری نوێژی هه‌ینیی دوێنێ له شاری سیدا، به ئاشكرا رایگه‌یاند كه یان ئه‌وانیش ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ك و یان ده‌بێت هه‌موو چه‌ك و هێزه سه‌ربازییه‌كان، له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بن.