(بان كی مون) داوا له‌سوریا ده‌كات چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێنێت
هاوكات بان كی مون داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك‌و به‌هیچ پاساوێك چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێنێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌مینداریی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ (ولیه‌م هیج) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه تێیدا تاووتوێی ڕه‌وشی سوریایان كرد.
بان كی مون نیگه‌رانی خۆیشی بۆ ڕه‌وشی كاره‌ساتباری شاری حه‌له‌ب ده‌ربڕی كه له‌ئێستادا دووچاری دژه هێرشێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت بووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو ئه‌سه‌دو ڕژێمه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، زیاتر پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.