سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و ناو شاری حه‌له‌ب وه‌ڕێ كه‌وت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای رژێمی سووریا له شاری حه‌ڵه‌ب له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر تۆپبارانی تانكه‌كانی سوپا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
په‌یامنێری بی بی سی له ناو شاری حه‌ڵه‌به‌وه گوتوویه‌تی تۆپبارانی شاره‌كه هه‌تا ئێستا كوژراو و بریندارێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و دانیشتووانی حه‌ڵه‌ب خه‌ریكن شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن و خۆیان له شه‌ڕ دوور ده‌خه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێن له هه‌ر دوو گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌دین و حه‌مدانیه له ناوه‌ندی شاری حه‌ڵه‌ب، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌شه‌ڕ هاتوون و چه‌ند تانكی رژێمیان له‌كار خستووه.
سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزێكی فراوانی له ناوچه جیاجیاكانی سووریاوه گه‌یاندووه‌ته نزیك شاری دیمه‌شق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه رژێمی سووریا كوشتارێكی به‌كۆمه‌ڵ له ناو شاری حه‌ڵه‌ب بكات.