سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پاکتاوکردنی موسڵمانانی وڵاتی میانمار به توندی ئیدانه ده‌کات
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:
\"به داخ و ئه‌سه‌فێکی زۆره‌وه ماوه‌یه‌که ئه‌و هه‌واڵه جه‌رگبڕه ده‌بیستین و رۆژانه‌ش ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنانه ده‌بینین که له ئامراز و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی جیهانی بڵاو ده‌کرێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌حشیگه‌ر و هه‌ڕه‌مه‌کییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێک له دانیشتوانی وڵاتی میانمار گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردن و پاکتاوکردنی پێکهاته‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته که موسوڵمانن و رۆژانه به دڕندانه‌ترین شێوه قه‌ڵاچۆ ده‌کرێن و مافی ژیانیان پێ ره‌وا نابینرێ.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌دات له یه‌کێک له وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه که به هه‌زاران میل له وڵاتی ئێمه‌وه دووره، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نانه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کوردستان زۆر به‌ئازاره، چونکه ئێمه ده‌یان ساڵ مه‌ینه‌تییه‌کانی ره‌گه‌زپه‌رستی و جینۆسایدمان چه‌شتووه، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ له میانمار روو ده‌ده‌ن هه‌موو کاتێک ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر پێکهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی دیکه‌ی جیاواز و له کات و ساتی جیاواز و له کۆمه‌ڵگه‌ی دیکه‌ی جیاوازدا، بۆیه تێکڕای میلله‌تانی سه‌رگۆی زه‌وی به جیاوازیی ئایین و نه‌ته‌وه و بیروباوه‌ڕیانه‌وه له به‌ها و که‌رامه‌ت و مافی ژیانێکی ئازاد و ئابڕوومه‌ندانه هاوبه‌شن و پێویسته هه‌مووان دروشمی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز رابگرن و شه‌ڕانگێزی و رق‌لێبوونه‌وه وه‌لابنێن.
ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دڕندانه‌یه زۆر به توندی ئیدانه و مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی خۆیان به‌جێ‌بگه‌یه‌نن و ده‌ستوبرد بکه‌ن له پێناو پاراستنی پێکهاته‌ی موسوڵمان له وڵاتی میانمار و کۆتایی هێنان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له به‌رامبه‌ریاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێ به مه‌به‌ستی له ناوبردنیان.\""
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
16/7/2012"