چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هێرشی ترێمسه‌دا كوژراون
چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دوای دوو رۆژ له كوشتاری گوندی ترێمسه، دوێنێ سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كرد و گوتوویانه وێده‌چێت رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشی كردبێته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له سوپای رژێمی سووریا جیابوونه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاشماوه‌ی خوێن له چه‌ندین ماڵی گونده‌كه دیاره و پێنج بینای گونده‌كه‌ش ئاگریان تێپه‌ردراوه.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی گونده‌كه و زیاتر له 200 كه‌سیان كوشتووه.