وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری میسر كۆبووه‌وه
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته میسر و له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی حكوومه‌تی قاهیره‌وه پێشوازیی لێكرا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر كۆبووه‌وه.
كلینتۆن، دوای ئه‌م دیداره به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میسر ده‌كات له هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بۆ هێزه مه‌ده‌نییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێـ شه‌ریكێكی باش بێت بۆ میسر و پاڵپشتی دیموكراسیی ئه‌و وڵاته بێت كه به ئازایه‌تیی و فیداكاریی خه‌ڵكه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌وڵ بدات له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و له‌وانه پابه‌ندبوون به په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرایل، به‌ڵێن له سه‌رۆكایه‌تیی نوێی میسر وه‌ربگرێت.