ئێران: ده‌توانین نه‌هێڵین دڵۆپێک نه‌وت به گه‌رووی هۆرمزدا تێپه‌ڕێت
به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی فارس نیوز، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانیی سوپای پاسدارانی ئێران، عه‌لی فه‌ده‌وی، گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ڕشه له ئاسایشی وڵاته‌که‌ی بکرێت، گه‌روو هۆرمز داده‌خات.
گه‌رووی هۆرمز ئه‌و باریکه ئه‌وایه که که‌نداوی نێوان ئێران وڵاتانی عه‌ره‌بی به ده‌ریای ئازاده‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
عه‌لی فه‌ده‌وی، له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی هێزی ده‌ریاوانیی سوپای پاسداران‌دا، به په‌یامنێرانی گوت: \"توانایی مووشه‌کیی ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو، به فراوانی په‌ره‌ی سه‌ندووه و زۆر له‌وه زیاتره که ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به توانای ئێران ده‌یزانێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران، گوتی: ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه به ئامانجه‌کانی بگات، رووی کردووه‌ته بایکۆت و سزادانی ئابووری.
عه‌لی فه‌ده‌وی، له کاتێکدا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه که ئه‌مه‌ریکا هێزه سه‌ربازییه‌کانی له ئاوه‌کانی که‌نداودا زیاتر کردووه.
له هه‌مان کاتدا ئاژنسی هه‌واڵی فه‌رنسا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێک که‌شتیی ژێرده‌ریایی بێ سه‌رنشینی به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبووه‌نه‌وه‌ی داخستنی گه‌رووی هۆرمز، له ئاوه‌کانی که‌نداودا جێگیر کردووه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی سوپای پاسدارانی ئیران، له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئاخۆ تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌کانی ئێران و ئه‌مه‌ریکادا رووده‌دات، گوتی: \""ئه‌وه پێوه‌ندیی به راده‌ی گه‌وجێتیی رۆژئاواییه‌کانه‌وه هه‌یه\"".
عه‌لی فه‌ده‌وی، له باره‌ی توانای ئێران و ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هۆرمزه‌وه، گوتی: سوپای پاسداران له سه‌ردمی جه‌نگ( ی ئێران و عیراق)وه ده‌توانێت ئه‌م گه‌رووه دابخات و نه‌هێلێت دڵۆپێک نه‌وتی پێدا تێپه‌ڕێت و ئه‌گه‌ر ئاسایشی هه‌موو لایه‌ک جگه له ئێران دابین بکرێت، دیاره بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نامێنێته‌وه.
"