قاعیده‌ هێرشه‌كانی‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا چڕده‌كاته‌وه‌

قاعیده‌ هێرشه‌كانی‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا چڕده‌كاته‌وه‌
به‌پرسانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ دیاله‌، هۆشداری‌ ئه‌وه‌یانداوه‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا هێرشه‌كانی‌ چڕده‌كاته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

سایتی‌ (نه‌شره‌) بڵاویكرده‌وه‌، ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا، له‌هێرشه‌كانیاندا كه‌ ناوی‌ ده‌نێن\"ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز\"" مزگه‌وت‌و حوسێنییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، له‌گه‌ڵ پیاوانی‌ ئاینیی‌‌و به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌.

هاوكاتیش زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ قاعیده‌وه‌ هێرشی‌ خۆكوژی‌ له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك‌و دیاله‌دا ئه‌نجامده‌درێن.










nna"
Top