مه‌ترسی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان له‌پاكستان له‌ئارادایه‌

مه‌ترسی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان له‌پاكستان له‌ئارادایه‌
زیاتر له‌(260) هه‌زار منداڵ له‌باكوری‌ خۆرئاوای‌ پاكستان، مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت تووشی‌ ئیفلیجی‌ ببن.

سایتی‌ (عه‌ره‌بیه‌) بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان‌و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌باكوری‌ خۆرئاوای‌ پاكستان باڵاده‌ستن، مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، زیاتر له‌ (260) هه‌زار منداڵ تووشی‌ ئیفلیجی‌ ببن، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناتوانرێت هه‌ڵمه‌تی‌ كوتان دژی‌ ئیفلیجی‌ منداڵ له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ هێزه‌كانی‌ تاڵیبان دژی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی‌ كوتانه‌ن.











nna
Top