خۆپێشاندەرانی قاهیرە داوای ڕۆیشتنی مورسی و هەڵوەشانەوەی ئیخوان موسلیمین دەكەن

خۆپێشاندەرانی قاهیرە داوای ڕۆیشتنی مورسی و هەڵوەشانەوەی ئیخوان موسلیمین دەكەن
ژمارەیەكی زۆر لە میسرییەكان ئێوارەی دوێنێ هەینی لە خۆپێشاندانێكدا داوای ڕۆیشتنی محەمەد مورسی لە دەسەڵات و هەڵوەشانەوەی ئیخوان موسلیمینیان كرد كە مورسیش هەڵگری هەمان هزری ئەوانە. وارگەی ئەلحەیات ئەمەی گواستەوە.

خۆپێشاندانەكە لە شاری نەسری قاهیرە دەستی پێ كرد و هەزاران كەس بەشدارییان تێدا كرد، بە هۆی ئەوەی پێچەوانەی بڕیاری دادگە هەڵسوكەوتی كردووە و بەپاشی داوە بڕیاری دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەل جێبەجێ بكا، خۆپێشاندەران داوای ڕۆیشتنی مورسییان لە دەسەڵات كرد.

هەروەها خۆپێشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی ئیخوان موسلیمینیان كرد كە مورسیش سەر بەو هزر و ڕەوتەیە، پێیان وایە ئیخوان كاربارەكانی وڵات لە ڕێگەی سەركۆمارەوە لە بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەڕێوە دەبا.

خۆپێشاندەران كە لە بەیانییەوە لە شوێنی خۆپێشاندانەكەیان كۆ بوونەوە، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی دەستووری ڕاگەیاند كە ئەنجوومەنی باڵای سەربازی دەری كرد، هەروەها پاڵپشتییان بۆ بڕیاری دادگەی دەستووریی باڵا ڕاگەیاند.

لەو خۆپێشاندانەدا چەندان دروشمیان بەرز كردبووەوە وەك \"گەل ڕووخانی ڕێژیمی دەوێ\"" و \""بڕووخێ دەسەڵاتی مورشید\"" وەك ئاماژەیەك بۆ ڕابەری گشتیی ئیخوان موسلیمین.
"
Top