بریتانیا: 4 ساڵ پێش ئێستا، نه‌مانهێشت ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات
جۆن ساوه‌رز، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بریتانیا ناسراو به MI6، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی له‌نده‌ن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه، له ساڵی 2008دا پلانی ئێرانیان بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف، ساوه‌رز له‌و كۆبوونه‌وه داخراوه‌دا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگریی بریتانیا نه‌بوایه، ساڵی 2008، ئێران ده‌بووه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ساڵی 2014 دوا كه‌وتووه.
جۆن ساوه‌رز هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ورده‌كارییه‌كانی پلانه‌كه‌ی ئێران و چۆنیه‌تیی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی نه‌داوه.