ئه‌نان ئیدانه‌ی كوشتاره‌كه‌ی سوریا ده‌كات و فه‌ره‌نساش بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك دژی سوریا رژده
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نان باس له جه‌نگێكی به‌هێز و ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی ده‌كات, هه‌روه‌ها باسی له به‌كارهێنانی تۆپهاوێژ و تانك و هه‌لیكۆپته‌ر كرد كه به‌كارهاتوون, ئه‌وه‌شی به پێشێلكردنی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی پلانی ئاشتی كه حكومه‌تی سوریا به‌ڵێنی دا پابه‌ندی بێت دانا.
وتیشی: نێرده‌ی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سوریا ئاماده‌ن هه‌ركاتێك ره‌وشه‌كه له‌باربوو لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی ترێمسه بكه‌ن, ده‌بێت رێز له هاتوچۆی ئه‌ندامانی ئه‌و نێرده‌یه بگیرێت.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌ره‌نسا دوای كوشتاره‌كه‌ی ترێسمه, داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد, هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی بگرنه ئه‌ستۆ و بڕیارێك ده‌ربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان بكه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌رنار ڤالیرۆ, ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: پێویسته وڵاتان سووربوونی خۆیان ده‌رخه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه سزا ده‌خرێته سه‌ر سوریا, وتیشی, كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی خۆی.
ئه‌و كوشتاره‌ی كه چالاكوانی نه‌یاری حكومه‌تی سوریا باسی ده‌كه‌ن 250 كه‌سی كرده قوربانی, له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند كوشتارێك له ترێسمه روویداوه و 50 قوریانی لێكه‌وتۆته‌وه.