سیاسەتوانێكى كورد: ئیمڕالى لە پشت دیدارەكەى ئەردۆغان و زانا نییە

سیاسەتوانێكى كورد: ئیمڕالى لە پشت دیدارەكەى ئەردۆغان و زانا نییە
گولتان كشاناك هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى (بەدەپە) ڕاى گەیاند، ئیمڕالى (عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەرى گیراوى پارتى كرێكارانى كوردستان لە گرتیگەى ئیمڕالى) لەپشت ئەو دیدارە نییە كە سەرەتاى ئەم حەوتووە لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانى توركیا و لەیلا زانا پەرلەمەنتارى سەربەخۆى كورد ئەنجام درا.
كشاناك شەوى ڕابردوو كە بەشدارى بەرنامەیەكى ڕاستەوخۆى كەناڵى ئاسمانى\"خەبەر تورك\"" بوو ڕاى گەیاند، بەهەڵە لە لێدوانەكەى زانا گەیشتوون. ئەو كە دەڵێ \""ئەردۆغان كێشەى كورد چارەسەر دەكا\"" مەبەستى ئەوەیە ئەردۆغان گەر بیەوێ دەتوانێ چارەسەرى بكا، وارگەى \""خەبەر تورك\"" ئەمڕۆ پێنجشەم گواستییەوە.

زیاتر گوتى، مەسەلە متمانە پێ كردنى زانا بە ئەردۆغان نییە. پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار كە ئەردۆغان سەرۆكایەتى دەكا سێ خولە لەسەر یەك بەتەنیا پارتى دەسەڵاتە لە توركیا و ئەگەر بیەوێ هێزى ئەوەى هەیە كێشەى كورد چارەسەر بكا.

ڕاگەیاندنەكان بەشێوەیەك لێدوانەكەى زانا دەخەنە ڕوو لەیەكێك وابێ پشتگیرى لە كردەوەكانى ئەردۆغان دەكا، بەڵام بڕوا ناكەم مەبەستی ئەوە بووبێ، بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.

كشاناك ڕەتى كردەوە ئیمڕالى لە پاش دیدارەكەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و لەیلا زانا بێت و گوتى \""زانا نابێت بەبەشێك لە پڕۆژەیەكى داخراو و شاراوە\"".






"
Top