پۆتین له پشگیرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سووریا خاو بووه‌ته‌وه
فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنی داوای رێگه‌چاره‌ی سیاسی و ئاشتییانه‌ی كرد بۆ سووریا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژایه‌تی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی كرد كه له‌ده‌روه‌وه بێت.
پۆتین رایگه‌یاند \"به بۆچونی من، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه گه‌ڕ، تاوه‌كو لایه‌نه‌كانی سووریا بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی به چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتیانه، ناكۆكییه‌كانیانی نێوانیان چاره بكه‌ن\"".
پێشتر مۆسكۆ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیكرده‌وه، كه ئه‌و سیناربۆیه‌ی لیبیا، له وڵاتی سووریا-ش دووباره ببێته‌وه.
"