216كەس كە گەورەئەفسەریشیان تێدایە، سووریایان بەرەو توركیا جێ هێشت

216كەس كە گەورەئەفسەریشیان تێدایە، سووریایان بەرەو توركیا جێ هێشت
هاووڵاتیی سووریایی كە لیوایەك، 2 عەمید، عەقیدێك، 2 موقەددەم، 4 نەقیب و 2 مولازمی سوپا، 3 یاریدەدەر و 9 برینداریان تێدایە، لە سنووری سەربە ناوچەی ڕەیحانلییەوە چوونە نێو خاكی توركیاوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسیی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا، هەر بە گەیشتنیان بۆ خاكی توركیا، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی ڕەیحانلی گوێزراونەتەوە و سەربازەكان و خێزانەكانیشیان بۆ چادرگەی ئەبایدین نێردراون و هاووڵاتیانییش بۆ چادرگەی شانلی كە لە ئورفەیە گوێزراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە بە هۆی بەردەوامیی توندوتیژییەكان، ڕێژەی هاووڵاتیانی سووریا كە وڵاتەكەیان بەرەو توركیا جێ دەهێڵن لە بەرزبوونەوەیە.

Top