کوفی عه‌نان: هه‌وڵه‌کانی ئاگربه‌ستی سوریا به‌ره‌وڕووی شکست بوونه‌ته‌وه
کوفی عه‌نان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، به رۆژنامه‌ی \"لۆمۆند\""ی فه‌ره‌نسای گوت: \"" به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ریگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ کۆتایی‌هێنان به‌م قه‌یرانه زۆر هه‌وڵ درا و ئاشکرایه که سه‌رنه‌که‌وتووین و گه‌رنتیه‌کیش بۆ سه‌رکه‌وتنمان له ئارادا نیه.
عه‌نان، گوتی: \""روسیا له گاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سوریا هه‌یه و ئێرانیش گه‌مه‌که‌دا ده‌ورێکی ده‌گێڕێت و پێویسته به‌شێک له رێگه‌چاره‌ی سیاسیی کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا بێت\"".
به پێی راپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، رۆژی شه‌ممه، له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سوریادا 50 که‌س کوژارون و ژماره‌ی کوژراوانی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتووه‌ته 800 که‌س. رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی 16مانگ نائارامییه‌کانی سوریادا تا ئێستا 14هه‌زار که‌س کوژراون."