زانایەکی جوولەکە: سووریا هەڵدەوەشێتەوە

زانایەکی جوولەکە: سووریا هەڵدەوەشێتەوە
زانایەکی جوولەکە دامەزراندنی حکومەتەێکی کوردی لە سووریا به مافی کوردان دەزانێت و دەڵێت \"فیدڕاڵیزم تەنها رێگا چارەی دەربازبوون لە قەیرانەکانی ئێستای سووریایە\"".

میشێل ولفزون، نووسەر، مێژوونووس و مامۆستای زانکۆی مۆنیخی ئەڵمانیا لەسەر ئەو بڕوایەیە کە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا به ئەنجام ناگات \""راستییە سیاسی، ئایینی و ئەتنیکییەکانی سوریا لەگەڵ وڵاتانی هاوسنووری جیاوازە. سووریا وڵاتێکی دەستکردی سەردەمی دوای داگیرکارییە و نەتەوە و گروپە ئایینییە جیاوازەکانی ساڵانێکە بەزۆرەملی و ناچارییەوە لەگەڵ یەکتر دەژین\"".

میشێل ولفزون کە بەرەگەز جوولەکەیە و لە ئیسرائیل لەدایک بووە تەنها رێگەی دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای سووریا لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فیدڕاڵدا دەبێنێتەوە.

ناوبراو لەو بارەوە دەڵێت \""هەوڵ بۆ فیدڕاڵی کردنی سوریا پێویستە لە لایەن یەکێک لە کەسایەتی یان گروپەکانی ئەو وڵاتەوە بدرێت. کوردەکان یەکێک لەو گروپە نەتەوەییانەن کە دەتوانن هەرێمێکی فیدڕاڵ لە سووریادا دابمەزرێنن و حکومەتی خۆیان هەبێت\"".

میشێل ولفزون رەخنە لە ئۆپۆزیسیۆن و دۆستانی سووریا دەگرێت کە تا ئێستا داکۆکی لە بەردەوام بوونی حکومەتی ناوەندی لە سووریا دەگرن و دەڵێت \""وڵاتانێکی وەک سووریا و لبنان وڵاتانێکی دەستکردی سەردەمی دوای داگیرکارین کە بەبێ گرنگیدان به جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی دامەزراون و تەنها رێگە چارەیان هەنگاونان بەرەو فیدڕاڵیزم یان هەڵوەشاندنەوەیە\"".

سەرەڕای ئەوەی کوردێک سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە بەڵام تا ئێستاش ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی کورد نەهێناوە و بەو هۆیەوە پارت و لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان ئامادەنین بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا بکەن."
Top