لافاوه‌كه‌ی هیند 6 ملیۆن هاوڵاتی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه‌

لافاوه‌كه‌ی هیند 6 ملیۆن هاوڵاتی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه‌
حكومه‌تی هیندستان له‌باره‌ی قوربانیانی ده‌رئه‌نجامی لافاوه‌كه‌ی به‌هۆی بارانی وه‌رزییه‌وه‌ تووشی وڵات بووه‌، رایگه‌یاند \"رێژه‌ی كوژراوی قوربانییه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 120 كه‌س و زیاتر له‌ 6ملیۆن هاوڵاتیش ده‌ربه‌ده‌ر بوون\"".

ئاژانسی كه‌شناسی وڵات ئاگاداری هاوڵاتیانی كرده‌وه‌ كه‌ بارانه‌كان 24 كاتژمێری دیكه‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.

ولایه‌تی (ئاسام) زیاتر له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌، لافاوه‌كانی روباری (براهما بوترا) كه‌ نزیكی ئه‌و شاره‌یه‌، هۆكاری ئه‌و زیانبه‌خشینه‌ی ئه‌و ولایه‌ته‌یه‌. دوای ئه‌و ولایه‌ته‌كانی (ئه‌روناشال، برادیش، مانیبور و میگالایا)تووشی لافاو بوون، به‌ڵام هیچ كه‌س تێیاندا نه‌مردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نێوخۆیی حكومه‌تدا هاتووه‌ \""له‌كۆی قوربانییه‌كانی لافاوه‌كه‌، تاوه‌كو ئێستا 121 كه‌س مردوون، كه‌ 105یان خنكاون و ئه‌وانی تر خزاونه‌ته‌ ژێز زه‌وییه‌وه‌\"".




















رووداو"
Top