ئێران: پلانمان بۆ داخستنی گه‌رووی هورموز هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران، حه‌سه‌ن فیرووز ئابادی، له ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی گوتووه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران، پلانی ئاماده‌یان هه‌یه بۆ داختسنی گه‌رووی هورموز و رێگه گرتن له هاتووچۆی كه‌شتی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان.
فیرووزئابادی هاوكات وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه گه‌رووی هورموز یه‌كێك له گرینگ‌ترین رێگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌یه، گوتیشی ئه‌م گه‌رووه ناگرن و هاتووچۆی تێدا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی عاقڵانه كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێ پلانیان بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌بێت، به‌ڵام پلانی گه‌رووی هورموز جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران تووشی هه‌ڕه‌شه نه‌بێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌ورووپا له دژی ئێران، مه‌جلیسی ئیسلامیی ئێران سه‌رقاڵی په‌سندكردنی یاسایه‌كه، كه حكوومه‌ت راده‌سپێرێت، رێگه به هاتوچۆی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و وڵاتانه نه‌ده‌ن، كه نه‌وت له ئێران ناكڕن.