یەكەتیی ئەوروپا بەڵێنى دا ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەفغانستان

یەكەتیی ئەوروپا بەڵێنى دا ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەفغانستان
یەكەتیی ئەوروپا لە چوارچێوەى پڕۆژەى هاوكاریكردن و بووژانەوەى ئەفغانستان بەڵێنى دا تا 2025، ساڵانە بە لایەنى كەمەوە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ (247 ملیۆن دۆلار) یارمەتیی دارایی پێشكێشى ئەفغانستان بكا.
ئاندرێس پیبالگس نوێنەری یەكەتیی ئەوروپا بۆ بووژانەوەى وڵاتان، دوێنێ هەینی لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا گوتى، پێویستە ئەفغانستان لە بووژانەوەى وڵاتەكەى دەسەڵاتى تەواوى هەبێ، لەو لایەنەش یەكەتیی ئەوروپا و كۆمەڵگەى ناودەوڵەتیش پشتیوانیی تەواوى ئەفغانستان دەكەن.

پتر گوتى، ئەفغانستان پێویستى بە هاوكاری هەیە تا بتوانێ بە تەواوى پابەند بێ بە رێچكەى چاكسازى لە بواری دارایی و كارگێڕی و ئابووری، هەروەها تا بتوانێ بە ئاسانى دژى گەندەڵى بوەستێتەوە، ئاژانسى هەواڵى سعوودی \"واس\"" بڵاوى كردەوە.

لێدوانەكەى پیبالگس پێش 2 رۆژ لە بەستانى گۆنگرەى ناودەوڵەتیى تۆكیۆ دێ لە ژاپۆن كە لەو كۆنگرەیە وڵاتانى بەشدار پلانێكى تایبەت دادەڕێژن بۆ بووژانەوەى ئەفغانستان لە نێوان ساڵانى 2015 تا 2025، جگە لەوەش چاوەڕوان دەكرێ لەو كۆنگرەیە وڵاتانى هاریكاری ئەفغانستان تا ساڵى 2015 بە بڕى 15 ملیار دۆلار كۆمەكى ئەو وڵاتە بكەن.






ئاكانیوز"
Top