ئەمەریکا بۆ موجاهدینی خەلق: کاتەکە روو لە کۆتاییە

ئەمەریکا بۆ موجاهدینی خەلق: کاتەکە روو لە کۆتاییە
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، هۆشدارییان بە رێکخراوی موجاهدینی خەلق دا کە چاوەڕوانیی حکوومەتی عێراق بۆ چۆڵکردنی کەمپی ئەشرەف روو لە کۆتاییە.

تەنیا دوو هەفتە تا کۆتایی مۆڵەتەکەی حکوومەتی عێراق بۆ چۆڵکردنی کەمپی ئەشرەف ماوە.

حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە، تا ٢٠ ی ئەم مانگە/تەمموز،یۆلیۆ/ دەیەوێ کەمپی ئەشرەف دابخات، بەڵام تا ئێستا نزیک بە ١٣٠٠ کەس لە ئەشرەفدا ماون و رێخکراوی موجاهدینی خەلقیش دەڵێ، ئەو کەسانە بۆیە رانەگواستران تا ئەوەی مەرجەکان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە جیبەجێ دەکرێ.

رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا، دنیل بنجامین، گوتی: ئەگەر رێبەرانی موجاهدینی خەلق گومان دەکەن بە کاتکوشتن دەتوانن سەرکەون، کارێکی مەترسیدار و نابەرپرسانەیە. \"چۆلکردنی کەمپی ئەشرەف کاریگەری لەسەر مانەوە یان نەمانەوەی نێوی ئەو رێکخراوە لە لیستی گرووپە تیرۆرستییەکانی وڵاتەکەی رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت.\""

بنجامین بە باسکردنی زۆربەی هێرشەکانی موجاهدینی خەلق بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، گوتی: \""بەلەبەرچاوگرتنی ئەم رابردووە موجاهدینی خەلق دەتوانێ لە رێگەی هاوکاریی تەواو و لەگەڵ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی بدات کە لە رابردووە توندوتیژییەکەی دوور کەوتووەتەوە. هەروەها ئاماژەی کرد، ئەوە دەرفەتێکە بۆ موجاهدین کە نیشانی بدات گۆڕاوە و بۆ ڕاگواستنی ئەندامانی دیکە لە ئەشرەف هەنگاو هەڵبهێنەتەوە.\""

ئەوە لە کاتێکدایە کە شاهین قوبادی لە ئەنجوومەنی بەرگریی نەتەوەیی لە پاریس وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد و گوتی: \""لابردنی موجاهدین لە گرووپی رێکخراوە تیرۆرستییەکان هیچ پێوەندی بە ئەشرەفەوە نییە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر بنەمای دۆخی ئێستای ئەو رێکخراوە ناتوانێ حوکم بە مانەوەی ئەو ێکخراوە لە گرووپە تیرۆرستییەکاندا بدات.\""

"
Top