دوای 50 ساڵ، لیبیا ئەمڕۆ ئازادانە دەنگ دەدات

دوای 50 ساڵ، لیبیا ئەمڕۆ ئازادانە دەنگ دەدات
لیبیاییەكان، دوای نزیكەی لە 50 ساڵ لە سەركوتكاری و دوای 8 مانگ لە ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد، یەكەم هەڵبژاردنی ئازادانە بەڕێوە دەبات.
لیبیاییەكان نوێنەری خۆیان لە كۆمەڵاَەی نیشتیمانی كە لە 200 ئەندام پێك هاتووە هەڵدەبژێرن. ئەنجوومەنی هەڵبژێردراویش سەرۆكوەزیرانی نوێ دیاری دەكات و ڕادەسپێردرێت تاكو ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بكات بۆ ساڵی داهاتوو و نووسینەوەی دەستووری نوێ.

ژمارەی دەنگدەران دەورووبەری 7.200 هەزار كەس دەبێت و بەپێی زانیارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە وەها بڕیارە سندووقەكانی دەنگدان 8ـی ئێوارە دابخرێن و دووشەممە یان سێشەممەی دادێت ئەنجامەكان ئاشكرا بكرێن.

ئەوەی كە ئێستا وەك هەڕەشەیەك دەركەوتووە كە بە هۆی پشتگوێ خستنییەوەیەتی لە لایەن ئەو حكوومەتەی كە تەرابلوسی پایتەختەوە حوكم دەكات، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازیی لیبیا لە هەرێمی بەرقە، حامید حاسی، بۆ \"ڕۆیتەرز\"" دەڵێت كە شەڕێكی نێوخۆ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا هەڵدەگیرسێت و ئەمەیش بەو هۆیەوەیە كە حكوومەت گوێیان بۆ ناگرێت."
Top