له‌ دژی ئیخوان موسلمین له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریرى میسر خۆپیشاندان كرایه‌وه‌

له‌ دژی ئیخوان موسلمین له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریرى میسر خۆپیشاندان كرایه‌وه‌
به‌ گوێره‌ى هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، دیسان به‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى میسر له‌ هه‌ینییه‌كى ملیۆنیدا له‌ ژێر ناو نا بۆ ئیخوانه‌كان خۆپیشاندانى ناڕه‌زیان له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر ساز كرد، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌ دژى ئیخوان موسلمین و كۆمه‌ڵه‌ى دامه‌زراوه‌ى وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها كه‌ بۆ پاڵپشتیكردن له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گه‌ل رێكخرا خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى نا بۆ ئیخوانه‌كان.

داواى رویشتنى محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد ئه‌مه‌ وێراى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوى پارت و بزوتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد، شایانى باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجان و ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سه‌ربازى میسر رێكخرا.
Top