کینیا لە کڕینی نەوتی خاو لە ئێران پاشگەز بووەوە

کینیا لە کڕینی نەوتی خاو لە ئێران پاشگەز بووەوە
کینیا رایگەیاند، بە هۆی دڵەراوکێ لە گەرمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران، لە کڕینی نەوتی خاو لەو وڵاتە پاشگەز بووەتەوە.
مانگی رابردوو ولاتی کینیا رێککەوتنامەیەکی بۆ کڕینی چوار ملیۆن تەن نەوتی خاو لەگەڵ کۆمپانیای رەسمی نەوتی حـکوومەتی ئیران ئیمزا کردبوو.

ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتانەمەیە کاردانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە نایرۆبی پایتەختی کینیا لێکەوتەوە.

بە گوتەی سکات گرشن، باڵیۆزی ئەمریکا لە کینیا ، وڵاتانی کریاڕی نەوتی ئێران لەوانەیە تووشی گەمارۆدان بن.

یەکێک لە بەرپرسە بالاکانی وەزارەتی وزەی کینیا ، پاتریک نوییک، رایگەیاند: وڵاتەکەی بە هۆی گوشارە نێودەوڵەتییەکان ئەو رێککەوتنامەیەی هەڵوەشاندوەتەوە.

ئەو رێککەوتنامەیە بۆ دابین کردنی نەوتی خاوی پاڵێوگەکانی کینیا بوو.

یەکیەتی ئەوروپا لە یەکشەممەی رابردوەوە گەمارۆدانی نەوتی ئێرانی دەست پێکرد و گەمارۆکانی ئەمریکاش لە هەفتەی رابردووەوە توندتر بووە.

ش.ب
Top