لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: یاسر عه‌ره‌فات ژه‌هراوی كراوه‌و كوژراوه
یاسر عه‌ره‌فات( 1929-2004) سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین بووه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و زۆرێك له عه‌ره‌به‌كان به سیمبول ناوی ده‌به‌ن. له‌ماوه‌ی سیاسی ته‌مه‌نیدا، خه‌باتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دانی پێدا بنرێت. له دوا ساڵی ته‌مه‌نیدا، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرتووه.
دوای هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر مردنی عه‌ره‌فات، هێشتا گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ژه‌هراوی كراوه یان نا، نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی بێرسی له پاریس نه‌یتوانی بگاته هیچ ئه‌نجامێك، شێرپه‌نجه‌ی گورچیله یه‌كێك بوو له ئه‌گه‌ره‌كان، ته‌نانه‌ت وا بڵاو كرایه‌وه كه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین تووشی ئایدز بوبێت.
ئه‌و ستافه‌ی جه‌زیره كه ماوه‌ی نۆ مانگ كاریان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا عه‌ره‌فات ژه‌هراوی كراوه! دوای پشكنینی ماڵ و جلوبه‌رگ و ته‌واوی شتومه‌كه تایبه‌ته‌كانی، گه‌شتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مادده‌ی پۆلۆنیۆم له‌سه‌ر زۆرێك له شتومه‌كه‌كانی بینراوه، وه‌ك فڵچه‌ی ددان شۆردنه‌كه‌ی، ئه‌و شۆرت و فانیله‌یه‌ی دوایین جار له‌به‌ری بووه و، زۆر نمونه‌ی دیكه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ده‌رخست كه یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ژه‌هراوی كراوه، كێ ئه‌و ژه‌هره‌ی بۆ داناوه، هێشتا به نادیاری ماوه‌ته‌وه!.