لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى سوریا رایانگه‌یاند به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 15 كه‌س به‌گوله‌ى هێزه‌كانى رژێم كوژران كه له نێوانیاندا شه‌ش منداڵ هه‌یه كه پێنج كه‌سیان له ده‌رعا وچوار كه‌س له ئیدله‌ب وسێ كه‌س له حه‌له‌ب ودوو كه‌س له دیرئه‌لزور و كه‌سێك له ریف دیمه‌شق بوون، هاوكات تۆپبارانى سوپاى رژێم بۆسه‌ر ریف دیمه‌شق ودیرئه‌لزور وحمس وده‌رعا وئیدله‌ب به‌رده‌وامى هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریش هاوڵاتى ناوچه‌كانى خۆیان جێهێشتوه.
هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا روانگه‌ى سوریا بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وتۆپبارانى سوپاى رژێم ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا گه‌یشته حه‌فتا وحه‌فت كه‌س كه له نێوانیاندا په‌نجا و دوو هاوڵاتى وبیست وپێنج سه‌ربازى سوپاى رژێم له خۆده‌گرێت.