راپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رژێمى سوریا به ئه‌نجامدانى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى تۆمه‌تبار ده‌كات
هاوكات راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بیست وحه‌وت بنكه‌ى به‌ندكردن هه‌یه كه ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى سه‌ربازى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌منى سیاسى وكارگێرى هه‌واڵگرى گشتى و كارگێرى هه‌واڵگرى ئاسمانى له‌سه‌ره‌تاى ناره‌زایى وخۆپیشاندا نه‌كانى سوریا به‌كارى ده‌هێنن و به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سیان تێدا به‌ندكردوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه روسیا به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى دۆستانى سوریا ناكات كه وابڕیاره هه‌ینى داهاتوو له پاریس ئه‌نجام بدرێت. له‌مباره‌یه‌وه لۆران فابیوس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گیدۆ فیستر فیله هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ى به رۆژنامه نووسانى راگه‌یاند روسیا به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى پاریس ناكات كه وابڕیاره هه‌ینى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، هاوكات فابیۆس ئه‌وه‌شى راگه‌یاند وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گۆڕینى هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌كانى روسیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
هه‌روه‌ها فیستر فیله رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو روسیا ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌ینى داهاتوو نه‌بوو ئه‌وه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ناده‌ین، به‌ڵكو رۆژى پێنجشه‌ممه سه‌ردانى روسیا ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستى رازیكردنى به‌رپرسانى روسیا.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك به‌شدارى له كۆنگره‌ى دۆستانى سوریا له پاریس ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڤیكتۆریا نولاند وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له سه‌د وڵات بۆ پاڵپشتى كردن له گۆڕانكارى و دیمو‌كراتى و فره‌یى له سوریا به‌شدارى كۆنگره‌ى پاریس بكه‌ن.