كلینتۆن : ئیسلام ئاباد رێگاى گه‌یاندنى كۆمه‌كى بۆ هێزه‌كانى (ناتۆ) له ئه‌فغانستان كرده‌وه
له‌مباریه‌وه هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا و دواى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هینا ره‌بانى خار هاوتا پاكستانیه‌كه‌ى، رایگه‌یاند كه ئیسلام ئاباد جارێكى دیكه رێگه‌ى گه‌یاندنى كۆمه‌كیه‌كانى بۆ هێزه‌كانى ناتۆ له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ى كردۆته‌وه. له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا كلینتۆن جارێكى دیكه ئه‌فسوسی خۆى به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى رابردووى پاكستان راگه‌یاند كه له هێرشێكى فڕۆكه‌كانى ناتۆدا بیست و چوار سه‌ربازى پاكستان كوژران.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه حكومه‌تى پاكستان رایگه‌یاند كه دوێنێ دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌رگرى، حكومه‌ت بڕیارى دووباره كردنه‌وه رێگاى گه‌یاندنى كۆمه‌كیه‌كانى بۆ هێزه‌كانى ناتۆى له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌یدا كردۆته‌وه. دواى كردنه‌وه رێگاى گه‌یاندنى كۆمه‌كى بۆ هێزه‌كانى ناتۆش له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئیسلام ئاباده‌وه، به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كرد كه واشتنۆن به پێى رێككه‌وتنێك و له‌به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه‌دا بڕی ملیارێك و سه‌د ملیۆن دۆلار به سوپاى پاكستان ده‌دات.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى كردنه‌وه‌ى رێگاى گه‌یاندنى كۆمه‌كى بۆ هێزه‌كانى ناتۆ له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر خاكى پاكستان، گووته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانى پاكستان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى رۆیته‌رز هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كامیۆنانه‌ى كرد كه كۆمه‌كى بۆ هێزه‌كانى ناتۆ به‌سه‌ر خاكى پاكستان بۆ ئه‌فغانستان ده‌گوازنه‌وه و گووتیشى رێگه ناده‌ین خاكى پاكستان بۆ گه‌یاندنى كۆمه‌كى له دژى گه‌لى ئه‌فغانستان به‌كار بهێندرێت.
شایه‌نى باسه له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوودا فرۆكه‌كانى سه‌ر به هێزه‌كانى ناتۆ له‌سه‌ر سنوورى نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكى پشكنین و به‌هۆیه‌وه بیست و چوار سه‌ربازى پاكستانى كوژران و دواتر ئیسلام ئابادیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك رێگاى گه‌یاندنى كۆمه‌كیه‌كانى بۆ هێزه‌كانى ناتۆ له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌یدا داخست.