بان كى مۆن بۆ رێكخستنى فڕۆشتنى چه‌كه ئاساییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان داواى ده‌ركردنى په‌یماننامه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كرد
بان كى مۆن له وتارێكیدا كه له‌میانه‌ى ده‌سپێكردنى كۆنگره‌ى دارشتنى په‌یماننامه‌یه‌ك له‌باره‌ى فرۆشتنى چه‌كى ئاسایی له شارى نیۆیۆرك پێشكه‌شى كرد، گووتى: تا ئێستا ئێمه هیچ په‌یماننامه‌یه‌كى فراوان و فره لایه‌نمان له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌كى ئاسایی‌دا نیه، كه ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زارییه بۆ ئێمه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه فرۆشتنى ئه‌و چه‌كانه ململانیه ناوخۆیه‌كانى له وڵاتان زیاد كردوه و سه‌قامیگیریشى له چه‌ندین ناوچه‌ى جیهاندا شێواندوه و بۆوه‌ته هۆكارێكیش بۆ به‌هێز بوونى گروپه‌كانى تیرۆرستی و تۆڕه‌كانى تاوانكارى.
هه‌روه‌ها بان كى مۆن گووتیشى ئامانجى ئێمه له به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌ركردنى په‌یماننامه‌یه‌كى پابه‌ندكارى و یاساییه بۆ بازرگانی كردن به چه‌كى ئاسایی و روونیشیكرده‌وه كه ده‌ركردنى په‌یماننامه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر گیانى ملیۆنان كه‌س ده‌بێت، كه به ده‌ست ململانێى چه‌كداری و سه‌ركوتكاری و توندوتیژیه‌وه ده‌ناڵێنن.
شایه‌نى باسه ساڵانه له جیهاندا به بڕى زیاتر له شه‌ست ملیۆن دۆلار چه‌كى ئاسایی ده‌فڕۆشرێت و ئه‌مه‌ریكاش به پله‌ى یه‌كه‌م دێت له‌و وڵاتانه‌ى كه ساڵانه چه‌كى ئاسایی ده‌فڕۆشێت و ئاماره‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆى ئه‌و چه‌كانه‌وه له هه‌ر خووله‌كێكدا كه‌سێك ده‌كوژرێت.