داوای لێبووردنی ئەمریکا، رێگای ناتۆی لە پاکستان کردەوە
هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی:\" وڵاتەکەی بە هۆی ئەو زیانانەی بە سوپای پاکستانی گەیاندووە، داوای لێبوردن دەکات\"".
لە لایەکی دیکەوە، تاڵیبان هەرەشەی لە پاکستان کرد و رایگەیاند: کە هێرش دەکاتە سەر کاروانەکانی ناتۆ.
کردنەوەی رێگاکانی کاروانەکانی لەولایەنەوە گرینگی هەیە کە ناتۆ دەیەوێ تا ساڵی ٢٠١٤ هەموو هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.
بڕیاڕی گرتنی رێگای هێزەکانی ناتۆ لە لایەن پاکستانەوە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١١ەوە زیانی بە پێوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەل ئەمریکا گەیاند."