ئه‌مه‌ریكا، هێزی زیاتری هێناوه‌ته كه‌نداو
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی پێشگیری له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ژماره‌ی هێزه‌كانی خۆی له كه‌نداو زیاتر كردووه.
راپۆرته‌كه له زمانی كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاوه، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت ئێستا ژماره‌ی كه‌شتیه مین كۆكه‌ره‌وه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو، دوو هێنده‌یه و گه‌یشتووه‌ته 8 كه‌شتی.
هه‌روه‌ها بۆ به‌هێز كردنی هێزی هێرشبه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و بۆ لێدانی ناوچه‌كانی ناو ئێران له كاتی هه‌ر رووداوێكدا، فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 22 و ئێف 15 سی، كه له راداردا ده‌رناكه‌ون، به‌ره‌و كه‌نداو كه‌وتوونه‌ته رێ.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه له نیۆیۆرك تایمزدا، روو به ئێران گوتوویه‌تی \"بیر له داخستنی گه‌رووی هورمز مه‌كه‌نه‌وه و به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كانتان بۆ ئازادانی كه‌شتیه بازرگانییه‌كان مه‌خه‌نه ناوچه‌كه، چونكه ئێمه به‌له‌مه‌كانتان بۆ ژێر كه‌نداو ده‌نێرین.\""
دوابه‌دوای ده‌ستپێكردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و نه‌كڕینی نه‌وتی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و له‌وانه مه‌جلیسی ئیسلامیی ئێران، باس له داخستنی گه‌رووی هورمز به‌سه‌ر كه‌شتییه بارهه‌ڵگر و نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئه‌ورووپادا ده‌كه‌ن."