ئەسەد پەشیمانە له خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه توركییه‌كه
بەشار ئەسەد سەرکۆماری سووریا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییه‌ى تورکی باس لەوەدەکات کە هیواى دەخواست هێزەکانی سووریا ئەو فرۆکەیەی تورکیایان نەخستبایە خوارەوە، ئه‌سه‌د گوتى \"نەدەبوو ئەو فرۆکەمان خستابایە خوارەوە\"".
لە کاتێکدا کە تورکیا هێزەکانی خۆی لە سەر سنووری هەردوو وڵات کۆدەکاتەوە، بەشار ئەسەد خوازیارە کە ئەو گرژیەیی نێوان هەردوو وڵات تەشەنە نەکات بۆ شەڕێکی کراوە‌و گوتى \""ئێمه دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە زانیوایانە کە ئه‌و فڕۆكه هی تورکیایه\"".
22/6/2012 هێزه‌كانى سووریا فڕۆكه‌یه‌كى توركیایان له‌سه‌ر سنوورى وڵاته‌كه‌یان خسته‌بووه خواره‌وه به‌مه‌ش گرژییه‌كانى هه‌ردوو وڵات زیاتر بوو."