چاودێری مافی مرۆڤ، 27 ئه‌شكه‌نجه‌خانەی نهێنیی رژێمی سووریای ئاشكرا كرد
راپۆرتێكی نوێی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ، به یارمه‌تیی چه‌ند شایه‌تحاڵی سووریا، نه‌خشه و شوێنی 27 ناوه‌ندی ئه‌منیی سووریای ئاشكرا كردووه كه شوێنی ئه‌شكه‌نجه كردنی نه‌یارانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دن.
ئه‌م راپۆرته كه ئه‌مڕۆ له نیۆیۆرك بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 26 ناوه‌ندی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك، سه‌ر به رێكخراوی ئاسایشی سووریایه و ناوه‌ندێكی دیكه، زیندانێكی ئاساییه كه كراوه‌ته شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، یه‌كێكی دیكه له ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی رژێمی سووریا له ناو بینای كۆلێژی ئه‌نفۆرماتیك و كۆلێژی كارگێریی ئابووریی دیمه‌شقه و وه‌ك جه‌هه‌نه‌می سه‌ر زه‌وین وه‌سف كراوه و رۆژانه به قه‌مچی و كاره‌با و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی تێدا ده‌كرێت و یه‌كه‌یه‌كی ئه‌منی به ناوی \"یه‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستین\"" به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
راپۆرته‌كه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ، ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی سووریا به 4 به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ده‌كات كه بریتین له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی هێزی زه‌مینی، به‌شی ئه‌منیی هێزی ئاسمانی، به‌شی ئه‌منی سیاسی و به‌شی ئه‌منی گشتی.
"