په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه‌ی داخستنی گه‌رووی هۆرمز ئاماده ده‌کات
ئاژانسی هه‌واڵی مێهریش، له زمان نوێنه‌رێکی مه‌جلیسی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند: کۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پرۆژه‌یه‌کی ئاماده کردووه که ئیزن به هێزه‌کانی ئێران ده‌دات له گه‌رووی هورمز، پێش به هاتووچۆی ئه‌و که‌شتیانه بگرن که نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه راده‌گوێزن که سزایان خستووه‌ته سه‌ر ئێران.
ئیبراهیم ئاقا محه‌ممه‌دی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئێران، له‌و که‌سانه‌یه پڕۆژه‌که‌ی واژۆ کردووه، گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه له وه‌ڵامی ئه‌وسزایانه‌دا ئاماده کراوه که وڵاتانی ئه‌ورپایی خستوویانه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی کۆماری ئیسلامی.
ئێران پێشترێ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هومرزی کردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سزا نوێیه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا له سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران جێبه‌جێ کران، مه‌جلیسی ئه‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ورووژانده‌وه.
له دوێنێ، دووشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی سوپای پاسداران ده‌ستیان به مانۆڕێکی سه‌ربازی کردووه که به گوته‌ی فه‌رمانده باڵاکانی ئه‌م سوپایه له‌م مانۆڕه‌دا کاری راهێنان و تاقیکردنه‌وه به مووشه‌که دوورهاوێژه‌کان ده‌کرێت و ئه‌م مووشه‌کانه‌نش بیابانه چۆڵه‌کانی ناوه‌ندی ئێران‌دا تاقی ده‌کرێتنه‌وه."