سەرچاوەیەك: ئێران دەیەوێ كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەدر و مالیكیدا رێك بخا

سەرچاوەیەك: ئێران دەیەوێ كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەدر و مالیكیدا رێك بخا
ئەمڕۆ یەكشەم رۆژنامەیەكی عەرەبی بڵاوى كردەوە، دیپلۆماتكارانى ئێران لە بەغدا لە جموجۆڵدان بۆ رێكخستنى كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەدر و مالیكیدا بەمەبەستی چارەسەركردنى ناكۆكیی نێوانیان.

رۆژنامەى \"سیاسە\""ی كوێتی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوى كردوەتەوە، ئێران دەیەوێ لە رێگەی ئەو كۆبوونەوەیە موقتەدا سەدر رازى بكا بۆ ئەوەى لە بەرەى هاوپەیمانیی كوردستان كە مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەرۆكایەتیی دەكا لەگەڵ تەباییی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتیی دەكا، بێتە دەرەوە لە پێناو پێكهێنانى حكوومەتێكی زۆرینە بەسەرۆكایەتیی هاوپەیمانیی نیشتمانى كە هێزە گەورەكانى شیعە لەخۆ بگرێ.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی پایەبەرزی كورد راى گەیاند، هەوڵەكانى ئێران مەترسیدار و دووربینترن، چەند گفتوگۆیەكی لەگەڵ هەندێك لە ئەندامانى یەكێتیی نیشتمانیى كوردستان بەسەرۆكایەتیی جەلال تاڵەبانی سەركۆمارى عێراق كردووە بۆ ئەوەى هانیان بدا لەسەر بەشداریكردن لەو حكوومەتە زۆرینەى كە دروست دەبێ، ئەمەش دەبێتە هۆى پەرتەوازەبوونى ریزی كورد و كۆكردنەوەى بەرەی ئێران بەبەشداریی كورد، عەرەب و توركمان لەو پڕۆژە تایەفییەدا، هەمان رۆژنامە گوتى.





ئاكانیوز"
Top