کۆبوونه‌وه‌ی ژنێف: پێکهێنانی حکوومه‌تی کاتی له سووریا رێگه‌چاره‌یه
کوفی عه‌نان، راسته‌وخۆ نه‌یگوت ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵات لابچێت، به‌ڵام گوتی: ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن له حکومه‌تی کاتی‌دا به‌شدار بن و ئه‌وه ئه‌رکی لایه‌نه سیاسیه‌کانه که به رێککه‌وتنی سیاسی بگه‌ن، به‌ڵام پێویسته له‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاوی خێرا باوێژرێت.
هیلاری کلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له کۆنفڕانسێکی په‌یامنێراندا، گوتی: هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی که بووه‌ته هۆی کۆده‌نگیی هه‌موو لایه‌ک، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا په‌سه‌ند بکرێت. کلینتۆن گوتی: هه‌رچۆنێک بێت به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ بڕوات.
سێرگێئی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر روانگه‌ی پێشووی وڵاته‌که‌ی، گوتی: گواسته‌نه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له سوریا پێویسته به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌کان و به کۆده‌نگی هه‌موویان بێت.