شاى سعوودیە فەرمانى فراوانكردنى مزگەوتى پێغەمبەری دا لە شاری مەدینە
ئیبراهیم بن عەبدولعەزیز ئەلعەساف وەزیرى داراییی سعوودیە لە بەیاننامەیەكدا راى گەیاند، شا عەبدوڵا فەرمانى دەركرد بۆ فراوانكردنى مزگەوتى گەورەى پێغەمبەر لە شاری مەدینە كە ئەمەش سوودێكى گەورەى بۆ ئەو مسوڵمانانە دەبێ كە سەردانى مزگەوتەكە دەكەن، ئاژانسى هەواڵى سعوودیە بڵاوى كردەوە.
وەزیرى دارایی پتر پتر گوتى، پڕۆژى فراوانكردنەكە بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێ، قۆناغى فراوانكردنى یەكەم زیادكردنى شوێنى 800 هەزار نوێژكەرە، قۆناغى دووەم و سێیەمیش فراوانكردنى هەردوو گۆڕەپانى رۆئاوا و رۆهەڵاتى مزگەوتەكە دەگرێتەوە كە دەتوانێ پێشوازى لە 800 هەزار نوێژكەری تر بكرێ.
شاى سعوودیە بۆ پێشوازیكردنى ژمارەیەكى زیاتری حاجییانى دنیا، ساڵى رابردوو بڕیاری دا سنووری مزگەوتى كەعبەی پیرۆز لە شاری مەكە فراوان بكرێ بۆ ئەم پڕۆژەیەش بڕی 21 ملیار دۆلار و 300 ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد.