ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی جنێڤ، بۆ پرسی سووریا ده‌ست پێده‌كات
له‌سه‌ر بانگهێشی كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، 5 وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی توركیا، عێراق، كوێت و قه‌ته‌ر، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی قه‌یرانی سووریا، كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پلانێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا داوا ده‌كات حكوومه‌تێكی ئاشته‌وایی نیشتمانی به به‌شداری لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێكبهێنرێت.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جنێڤ، دوێنێ هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له شاری سانپیترزبۆرگ له رووسیا له‌گه‌ڵ سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبووه‌وه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، دژایه‌تیی رووسیا له‌گه‌ڵ وه‌لانانی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جنێڤ تووشی شكست بكات.