18 په‌ناخوازی ئه‌فغانستانی له سه‌ر سنووری ئێران و تورکیا کوژران
ماڵپه‌ڕی ئێرانیی \"هرانا\"" که هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌مافی مرۆڤ بڵاو ده‌کاته‌وه، دوێنێ هه‌ینی، رایگه‌یاند: ئه‌م رووداوه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له نزیک شاری سه‌ڵماس له باکووری رۆژئاوای ئێران روویداوه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، 23 هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی که ویستوویانه له ئێرانه‌وه بڕۆنه ناو خاکی تورکیا، له نزیک گوندی \""چوارستون\""ی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس له پارێزگای \""ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا\"" که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئینتزامی و له ئاکامدا 18 که‌سیانی کوژراون و 5 که‌سی دیکه‌یان بریندار بوونه.
به‌رپرسانی ئێرانی تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست یان ره‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی \""هرانا\""دا هاتووه، 25 که‌س له دانیشتوانی گونده‌کانی ده‌شوان و چوارستوونی سه‌ر به شاری سه‌ڵماسیش له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامیه‌وه ده‌ستگیر کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای دروست بوونی ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌فغانستان له سه‌رده‌می داگیرکردنی ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌سه‌ربازییه‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو و دواترێ تێکهه‌ڵچوونه ئایینی وتایفیهکانهوه، به‌شێکی زۆر له ئه‌فغانیه‌کان ئاواره‌ی ئێران بوون.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌کان له ئێرانه‌وه، ماوه‌یه‌که په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له‌م وڵاته، زیاتر له پێشوو له ژێر گوشار دان و له هێندێک له شاره‌کاندا ته‌نانه‌ت ئیزنیان پێ نادرێت بۆ حه‌سانه‌وه بچنه ناو پارکه‌کانیش.
هه‌موو ساڵان به سه‌دان په‌نابه‌ری وڵاتانی رۆژهه‌ڵات له رێگه‌ی سنووره‌کانی رۆژئاوای ئێرانه‌وه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به وڵاتانی رۆژئاوا، ده‌ڕۆنه ناو خاکی تورکیا."