سووریا: چه‌كداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆن
ئاژانسی هه‌واڵی سانا، سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند گرووپێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانیی ته‌له‌ڤزیۆنی \"الاخباریه السوریه\"" و سێ كه‌سیان كوشتووه.
هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی سانا ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كدارانه، كه به تیرۆریست ناو براون، ستۆدیۆكانی كه‌ناڵه‌كه‌یان تاڵان كردووه و دوای وێران كردنی ژووری هه‌واڵه‌كان، ته‌قینه‌وه‌یان تێدا داناوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه ئه‌و سێ كه‌سه به ته‌قینه‌وه كوژراون یان نا.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی رژێمی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ئه‌م رووداوه له شاری لازقیه روویداوه، گوتوویه‌تی ئه‌م كه‌ناڵه له دژی تیرۆریزم كاری ده‌كرد بۆیه كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرش.
هه‌تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌واڵنێری، ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش هیچ شتێكیان لەمبارەیەوە رانەگەیاندووە.
"