كارازای : هێزه‌كانی ناتۆ به‌ڵێنیان داوه چیتر ئه‌و ناوچانه بۆردومان نه‌كه‌ن كه هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى لێى نیشته‌جێن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان روونیكرده‌وه كه جه‌نه‌رال جۆن ئالن سه‌رله‌نوێ داوای لێبوردنی كرد له زیانه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌ڵێنی دا كه له سه‌ر داوای كارازای چیتر هێزه‌كانی ئیساف بۆردومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌كه‌ن. به گوته‌ی هێزه‌كانی ئیساف ئه‌م بۆردومانه دوای هێرشێكی چه‌ند چه‌كدارێك هات كه هێرشییان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و هیًزه‌كانی ناتۆ .
حامد كارازای رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌كانی ناتۆی كرد و رایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له ژێر هه‌ر بیانوو و بارودۆخێكدا ئه‌م جۆره هێرشانه قبول ناكرێن.